یانەی ئیتیحاد هەوڵی گواستنەوی خۆسێلۆ دەدات

یانەی ئیتیحاد هەوڵی گواستنەوی خۆسێلۆ دەدات

وێنەی خۆسێلۆ

23 ئایار
جیهان


ئاڤا سپۆرت


یانەی ئیتحادی سعودی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی خۆسێلۆی هرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئسپانی دەدات، تا لە گواستنوەی هاوینە بۆریزەكانی پەلكێشی بكات و وەرزی داهاتوو سەكردایەتی هێلی پێشەوەی تیپەكەی پێبكات.


وێنە گەوەركە: خۆسێلۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاستێكی باش پێشكەش دەكات و بووەتە جێگەی سەرنجی یانەكانی سعودییە، سەرەڕای ئەوەی لە زۆربەری یارییەكان بەشێوەی سەرەكی یاریی نەكردووە، بەڵكۆ بە یەدەگ بەشداریی لە یارییەكان كردووە.


ئەوەی لەباریەوە دەگوترێت: رۆژنامەی ماركا بڵاویكردووتەوە، كە یانەی ئیتیحادی سعودی هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ خۆسێلۆ دەدات، بۆ ئەم كارەش پەیوەندی بە نزیكەكانی یاریزانەكەوە كردووە.


باكرگاوند: خۆسێلۆ بەشێوەی خواستن لە یانەی ئیسپانیۆلەوە بۆ ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە كرد، بەشداری 48 یاریی كردووە و تا ئێستا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان 18 گۆڵی كردووە و خاوەنی 3 ئاسیستە.